شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

قاسم ئەعرەجی و ڕێبەڕ ئەحمەد گەیشتنە تاران

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی هەنووکەیی گەیشتنە تارانی پایتەختی ئێران.

ئەمڕۆ یەکشەممە 10ـی تشرینی دووەمی 2024، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بە یاوەری ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.

سەردانەکەی ئەعرەجی لە چوارچێوەی بەدواداچوون بۆ ڕێککەوتنە ئەمنییەکەی نێوان عێراق و ئێران دێت، هاوکات گفتوگۆکردن لەسەر گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ئامانجێکی دیکەی سەردانەکەیە.