ئەمڕۆ یەکشەممە، 10-11-2024، فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا داوای کرد، سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دوابخرێت.
سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان جەختی کردەوە “پێمان باشە ئەو سەرژمێرییە دوابخرێت تا ئەو کاتەی ماددەی 140 جێ بەجێ دەکرێت یان بارودۆخێکی سیاسیی باشتر بۆ ئەو ناوچانە دەستەبەر دەکرێت”.