پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 21, 2024

نێچيرڤان بارزانى ماڵئاوايی له‌ كونسوڵى گشتيى ئيمارات ده‌كات

به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2024/11/10 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا سوپاسى ئه‌حمه‌د ئه‌لزاهرى، كونسوڵى گشتيى ئيماراتی له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ ڕۆڵى له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى داهاتوويدا بۆ خواست.

لاى خۆيه‌وه‌ كونسوڵى گشتيى ئيمارات، خۆشحاڵيى خۆى به‌ كاركردنى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به‌ هه‌موو لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ پشتگيرى و هاوكارييان له‌ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌يدا.