لە فەرمانێكی وەزاریی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا بە واژووی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی نیشان درا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی(460،999،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە گوندی كۆری.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرە بەمەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاریی كردنەوەی شەقامە سەرەكییەكانی گوندی كۆری لە زۆنی (B) لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی دووی شاری هەولێر.
ئەو گوژمەیە بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهاتەكان فەرمانی وەزاری بۆ خەرجكردنی دەرچووە و پرۆژەكە كاریگەرییەكی زۆر باشی لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی ئەو شوێنە دەبێت بە تایبەتی لەڕووی شەقامسازی و ئاسانكاریی هاتوچۆوە.