پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 21, 2024

مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (بەھزاد حەوێزی) دەکات

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی دایکی (بەھزاد حەوێزی)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی.

بۆ ھەڤاڵی بەڕێز (بەھزاد حەوێزی)

بە داخ و کـــۆڤانێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانمان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، ھاوبەشی خەمتانین.

لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بەھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوو بەر دلۆڤانی خۆی بخات.

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤