هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 22, 2024

بە فەرمانی مەسرور بارزانی دوو یاریگەی نێودەوڵەتیی تێنسی سەرزەوی نۆژەن كرایەوە

ئەمڕۆ شەممە 9ی 11ی 2024، پارێزگای هەولێر لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە، “ئێوارەی ئەمرۆ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری هەریەک لە هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و د. سەرباز نەجیب، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەت و سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش، لە ڕێورەسمێکدا دوای نۆژەنکردنەوەیان لە سەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان و لەسەر ئەرکی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت، هەر دوو یاریگەی نێودەوڵەتیی تێنسی سەرزەویی یەکێتی تێنسی سەرزەویی هەولێری کردەوە.”

ئاماژەی ئەوەش كردووە، كە لەو ڕێوڕەسمەدا، “پارێزگارى هەولێر وێڕای پیرۆزبایی لە یەکێتی تێنسی سەرزەوی هەولێر و یاریزانان و وەرزشوانان و لاوان، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە کردنەوەی ئەو دوو یاریگەیە، کە خزمەتێکى زۆر پێشکەش بە یاریزانان و وەرزشوان و لاوان و بەڕێوەچوونی خول و پاڵەوانیەتییە نێودەوڵەتییەکانیی تێنسی سەرزەوی لە هەولێری پایتەخت دەگەینێت.