یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

گرووپە چەکدارەکانی عێراق هێرشیان کردە سەر دوو پێگەی سەربازیی ئیسرائیل

ئەمڕۆ هەینی8ـی تشرینی دووەمی 2024، گرووپە چەکدارەکانی عێراق ڕایانگەیاند، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دوو هێرشیان کردووەتە سەر دوو پێگەیی سەربازیی ئیسرائیل.

بەیاننامەیەک لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، ڕایانگەیاندووە، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر دوو پێگەیی سەربازیی ئیسرائیل، ئاماژەیان بەوەش کردووە، کە ئەوە لە چوارچێوەی وەڵامدانەوەی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و لوبنان.

لە بەیاننامەکەیاندا پشتڕاستیشان کردووەتەوە، ئۆپەراسیۆنەکانیان بەردەوامە بۆ لەناوبردنی سەربازانی ئیسرائیل بە خێرایی.

ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ هەوڵە نێودەوڵەتییە بەردەوامەکان بۆ سەرخستنی دانوستانەکان و ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە بەرەی لوبنان.