لە شارەزوور، هەزار و 560 کەس بەهۆی سکچوون و ڕشانەوە لەنەخۆشخانە خەوێندراون

وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە شارەزوور هەزار و 560 کەس بەهۆی سکچوون و ڕشانەوە لە نەخۆشخانە خەوێندراون.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسی پزیشکیی نەخۆشیەکانی دڵ، گوتی: “ڕۆژ بەڕۆژ بەرەوپێشچوون لە پسپۆڕییەکانی نەخۆشی سینگ و دڵ هەیە، هەم لە پسپۆڕیەکان، هەم لە بواری ئامێری پیشکەوتوو و نوێ و زیادکردن و فراوانکردنی سەنتەرەکان و بەشەکانی نەخۆشییەکانی سینگ و دڵ لەناو شار و  لە ئیدارە سەربەخۆکان”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی نەخۆشەکان ڕوو لە دەرەوەی شارەکان و وڵات نەکەن”، گوتیشی: خۆشحاڵین کە ڕێژەی مردن بەو نەخۆشیە لە هەرێمی کوردستان هاوشانی ستانداردە نێودەوڵەتییەکانە، یەگەر کەمتر نەبێت زیاتریش نییە، چونکە هەمووان دەزانن ڕێژەی مردن بەو نەخۆشیە لە جیهان بە پلەی یەکەم دێت”.

دەشڵێت: “پزیشکانی ئێمە لە هەرێمی کوردستان، خاوەن توانایەکی بەرزی پزیشکین، کە ئەمەش زۆر گرنگە بۆ گەڕاندنەوەی متمانەی هاووڵاتیان، هەروەها سەرکەوتنی سیستەمی تەندروستی لە بەهێز بوونی متمانەی هاووڵاتی دایە، بۆیە دەبێت وابکەین هاوولاتیان نەچنە دەرەوەی وڵات”.

باسی لەوەش کرد، “دڵخۆشین کە دوای کۆنفرانسەکە، ئەو پزیشک و زاناو شارەزایانەی بەشدارن لە کۆنفرانسەکە، زانست و زانیارییەکان ئاڵوگۆڕ دەکەن، کە دەبێتە بنەمایەکی سەرەکی بۆ پەرەپێدانی بواری پزیشکی، چونکە کەرتی تەندروستی بەردەوام پێویستی بە نوێ بوونەوە و پەرەپێدانە”.