سەفین دزەیی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەریتانیا گەیشتووەتە ئاستێکی پێگەیشتوو

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی ئاهەنگیی یادی لە دایکبوونی شا چارڵزی سێیەم وتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بە پەیوەدندییە سیاسیی و دیپلۆماتییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرد.

سەفین دزەیی گوتی” لە ئاستی دیپلۆماتی و سیاسی پەیوەندییەکانمان بەرەو پێش ببەین و گەیشتووەتە ئاستێکی پێگەیشتوو، هەوڵمانداوە ئەو پەیوەندییە لە بواری ئابووری، بازرگانی و بوارەکانی دیکە ڕەنگ بداتەوە”.

گوتیشی “خۆشبەخشتانە کۆمیسیای ئابووری شا سەردانی ئێمەی کرد و کارنامەیەکمان ئیمزا کرد کە یارمەتیمان دەدات بۆ دروستکردنی نەخشە ڕێگەیەك بۆ زیادکردنی ئاڵوگۆڕی توانا و زانیارییەکانی کەرتەکانی بازرگانی، تەندروستی و پەروەردەیی”.

هەروا ڕایگەیاند، لە بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا لەگەڵ زانکۆی نێودەوڵەتیی بەریتانیا هەنگاوی ئەرێنیمان ناوە، ئەمەش ئاماژەیەکی باشە لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانمان و ئامادەین زیاتر بەرەوپێشی ببەین.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، کونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا بە بەشداری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی یادی 76 ساڵەی لە دایکبوونی شا چارڵزی سێیەم، شای بەریتانیا سازکرد.