پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و كه‌سه‌ی به شێوازێكی نه‌گونجاو ڕێكلامی بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌كرد، به شێوه‌یه‌كی یاسایی و به پێی بڕیاری دادگه ده‌ستگیر كراوه و چاوه‌ڕوانی بڕیاری دادوه‌ر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌یه‌كی یاسایی له‌گه‌ڵدا بكات.
پێنجشه‌ممه، 7ـی تشرینی دووه‌می 2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و كه‌سه‌ی به شێوازێكی نه‌گونجاو ڕێكلامی بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌كرد كه هه‌ر چه‌نده ڕۆژی دواتر ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه و گوتوویه‌تی مه‌به‌ستی له‌م كاره “به‌رزكردنه‌وه‌ی ڤی‌و بووه له تیكتۆكه‌ی”، به شێوه‌یه‌كی یاسایی و به پێی بڕیاری دادگه ده‌ستگیر كراوه و چاوه‌ڕوانی بڕیاری دادوه‌ر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌یه‌كی یاسایی له‌گه‌ڵدا بكات.
پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختی كرده‌وه، شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی به‌های ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان زۆر له “تیكتۆك” گه‌وره‌ترن.
ئومێد خۆشناو ڕوونیشی كرده‌وه، داوایان له داواكاریی گشتیی كردووه ئه‌م كه‌یسته بجووڵێنێت، چونكه ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندیی به ناووبانگی هه‌ولێر، هه‌رێمی كوردستان و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانه‌وه هه‌یه و ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خاته به‌ر مه‌ترسی.
پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، ئه‌و كه‌سه‌ی به شێوازێكی نه‌گونجاو ڕێكلامی بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌كرد، له لایه‌ن پۆلیس و به بڕیاری دادگه ده‌ستگیر كراوه و ئۆتۆمبێله‌كه‌یشی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، چونكه له لایه‌ن مۆبایلی به شێوه‌یه‌كی خراپ به كار هێناوه، له لایه‌كی دیكه‌وه بێڕێزی به‌رانبه‌ر به ئافره‌ت كردووه. جه‌ختیشی كرده‌وه، چاوه‌ڕوانی بڕیاری دادوه‌ر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی بدات.