لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی بارانبارین و زستانی ئەمساڵ و بەرگرتن لە هەر ئەگەرێکى نەخوازراو، لە لایەن تیمەکانى ئاودێری هەولێر، جگە لە خاوێنکردنەوەی ڕێرەى ئاوى سروشتى باران و ئاوى قورس و کەندەکان و پرۆژەی ئاودێری خەبات، بە گوژمەی ( 189 ملیۆن دینار ) لە سەر بوودجەی پارێزگای هەولێر، دەستکراوە بە دروست کردنی پردێکی 10 چاوە لەسەرکۆڕنیش.