پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 7, 2024

کەشناسی رەوشی کەش و هەوای راگەیاند

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی ڕاگەیاند.

دەستەی کەشناسی پێشبینی دەکات، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، 7-11-2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت و پلەکانی گەرماش وەکو دوێنێ چوارشەممە بێت.

هەروەها پێشبینی دەکات کەشوهەوای سبەینێ هەینییش، 8-11-2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر ببنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 7-11-2024.

هەولێر  22 پلەى سیلیزى

سلێمانی  20 پلەى سیلیزى

دهۆک  22 پلەى سیلیزى

کەرکوک 22 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە  22 پلەى سیلیزى

زاخۆ  23  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران  14 پلەى سیلیزى

سۆران  20 پلەى سیلیزى

گەرمیان  25پلەى سیلیزى