چەند دوکان و فرۆشگایەکی سیمکارتی تۆمارنەکراو لە هەولێر داخران

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆ بە ڕایگەیاند: “ژمارەیەک دوکان و فرۆشگا و مێزی فرۆشتنی سیمکارتی تۆمارنەکراویان داخستووە و لابردووە کە پێچەوانەی ڕێنماییەکان سیمکارتەکانیان فرۆشتووە.”

چوارشەممە 6ـی تشرینی دووەمی 2024، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆ بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند:

“تیمەکانی پۆلیسی ڕێکاری و پۆلیسی شارەوانیی هەولێر، ژمارەیەکی دیکەی دوکانی مۆبایل و فرۆشگا و مێزیان داخست و لابرد کە سیمکارتی تۆمارنەکراویان پێچەوانەی ڕێنماییەکان دەفرۆشت.

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ نەهێشتنی دەرفەتەکانی فرۆشتنی سیمکارت لە دەرەوەی ڕێنماییەکان.”

لەمبارەیەوە سەرچاوەکەی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند  “هەر فرۆشگا و دوکان و بریکارێک بێ تۆمارکردن سیمکارت بفرۆشێ، دادەخرێت و سزایەکی توندی دارایی دەدرێت.”