ئەمڕۆ چوارشەممە، 06-11-2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ کرد بەبۆنەی دەرچوونی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا.
له پهیامهكهی سهرۆكی ههرێمی كوردستاندا هاتووه، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و و جێگری سەرۆکی هەڵبژێردراو جەی دی ڤانس دەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنەکەدا.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژهی بهوهش داوه، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوەم کە پێکەوە کاربکەین بۆ زیاتر پتەوکردنی هاوبەشیمان و قووڵکردنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و ئەمەریکا.