پێکهاتەی هونەریی ئۆرکێسترا یان تیپێکی موزیکیی کوردی

ئامانج غازی

 

 

دروستکردنی زمانێکی نوێی موزیکی نەتەوەیی بۆ بابەتی پێکهاتی ی هونەریی ئۆڕکێسترا یان تیپێکی موزیکیی و نیشاندانی ڕۆحی سەردەمیانەی ئەو موزیکە کە بە شێوەی یەکەیەکی یەکگرتووەوە بەرهەم دەهێنرێت، لێرەدا ئاوازدانەر دەبێتە چەقی بابەت وکاکڵی ئەم پڕۆسەیە. نووسینی ئاوازی سەرەکی وئاوازە لاوەکیەکانیش لە هەمان کاتدا هەڵێنجانی هاوکێشەی بەهارمۆنیکردنی ئاوازەکان وئامادەکارییە موزیکییەکەیەتی بەپێی زمانی سەردەمی خۆی، ئاوازەکە دەبێتە پێکهاتەیەکی هونەریی وسەرەکی پرۆسەی ئامادەکردنی موزیکی، کە بریتییە لە کۆکراوەی ئەو توخمانەی کە لە ڕێگەی دروستکەرێکی داهێنەرەوە پێکدەهێنراون.
بارودۆخی موزیکی لەهەرێمی کوردستانی عێراق بەڕای پسپۆڕان بە گشتیی، لە کەسایەتی وهێما وشوناس وئینتیما بۆ ئەم بابەتەوە سەرچاوە دەگرێ. بەڵام توخمەکانی شوناسی موزیکیی کە باس لە دەستکەوتەکانی موزیکی کوردی دەکات، لە سەرنجێکی هونەریانەدا لەسەر تایبەتمەندیی شێوەزارە زمانەوانییە جیاوازەکان کە لە ناوچە جۆراوجۆرەکاندا پەرتەوازە بوون ڕەنگ دەداتەوە، کە بە دەربڕینە جۆراوجۆرە موزیکییە لۆکاڵییەکان دیاری دەکرێن. لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، دوو پرسیاربوونەتە هۆی دەرکەوتنی مشتومڕێکی زۆر، کە بریتیبوون لەوەی کە ئایا دەکرێت کەلەپوور بەشێوەیەک لە شێوەکان ڕێگربێت لە نوێکردنەوە وداهێنان؟ یاخود دەکرێ خستنەکار وپرۆسەی داهێنان پردی پەیوەندی بن لە نێوان کەلەپوور وهاوچەرخێتییدا؟
گرنگی پێکهێنانی هونەریی ئۆرکێسترا یان تیپەکانی موزیکیی لە نوێگەرێتی وڕەسەنێتییەکەیدایە، ئەو ڕۆڵەی ئۆرکێسترا وتیپەکانی موزیکیی لە گەیاندنی کەلەپووری موزیکیی کوردیدا دەیگێڕن، هەروەها گرنگی ئەم پێکهاتە هونەرییە لەو ڕۆڵەوە سەرچاوە دەگرێت کە ئۆرکێسترا و وتیپەکانی موزیکیی لە گەیاندنی جوانیناسیی نمایشی موزیکیش دەیگێڕن، ئەمەش بێگومان کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ئەو کەرت و دامەزراوانە هەیە کە گەنجان و نەوەکان پەروەردە و ئامادە دەکەن، لەوانەش دامەزراوە موزیکییەکان.و ئەم گرنگییە کاتێک زیاتر دەبێت کە درکمان بە ڕۆڵی زانکۆ و پەیمانگا و دامەزراوە ڕۆشنبیرییە موزیکییەکان کرد، کە ئەوان ئەو تێڕوانینە هەڵئەگرن کە موزیکی کوردی لە کەلەپوور و نوێبوونەوە و هاوچەرخیدا دەبێت بە ڕەسەنی بمێنێتەوە و دیدگایەک دەگرنەبەر کە موزیکی کوردی دەبێ لەو ئاستە مەعریفییەدا بێت. لێرەوە دەکرێ گرنگی ئەم پێکهاتە هونەرییەی ئۆرکێسترا یان تیپەکانی موزیکیی لەڕووی ئەوەی کە نمایشی ئێستای ئۆرکێستراکان چییە، کورت بکرێتەوەو پێڕفۆرمەنسی خوازراو لەم سەردەمەدا دیاری بکات بۆ یارمەتیدان وبەرز ڕاگرتنی داهاتوویەکی هونەری نگونجاو وڕوون وهەروەها بۆ بەرزکردنەوەی توانستی کلتووری موزیکیی هەموو تاکەکان وبە لەبەرچاوگرتنی جوانیناسیی پێڕفۆرمەنسی هونەریی لە موزیکی کوردیدا، لەکاتی پێشکەشکردنی کەلەپووری موزیکیی وگۆرانیی وەک بابەتێکی تژی لە داهێنەری هونەریی