پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 21, 2024

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی تێبینییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ سەرژمێری بڕیاریدا

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی تێبینییەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر سەرژمێری  بڕیاری دا.

سێشەممە 5ـی تشرینی دووەمی 2024، سەرچاوەیەک بۆ کوردستان24 ڕایگەیاند: ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی تێبینییەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر سەرژمێری  بڕیاری دا، لە سەرژمێریدا خەڵک لەسەر بنەمای ناوچە رەسەنەکانی خۆیان تۆمار دەکرێن نەک شوێنی نیشتەجێبونیان. هەروەها بڕیار درا “لە سەرژمێریی کەرکوک، بەپێی سەرژمێریی ساڵی 1957 دانیشتوانی ئەو پارێزگایە تۆمار دەکرێن”.

هەر لە کۆبونەوەکەدا کە  بە سەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی بەڕێوەچوو، بڕیار درا لە سەرژمێریی کەرکووک، بەپێی سەرژمێریی ساڵی 1957 دانیشتووانی ئەو پارێزگایە تۆمار دەکرێن، بەم پێیەش بڕیارەکە لە خزمەتی کوردانی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم دەبێت.