هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 22, 2024

لە هەولێر … بە ئامادەبوونى وەزیرى پەروەردە و پارێزگارى هەولێر ژمارەیەک قوتابى خەڵاتکران

 

ئەمرۆ سێشەممە 2024.11.5، لە ژێرچاودێرى د.ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردە و بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و کونسڵى گشتیى بەریتانیا لە هەولێر و لوقمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەر و مامۆستایان و کەس و کار و خانەوادەى قوتابیان، لە ڕێورەسمێکدا لە ژێرناونیشانى ( سەرلەنوێ پەروەردە دادەڕێژینەوە ) قوتابخانەى ئیشک و نیلوفەرى نێودەوڵەتى، قوتابیانى پۆلى 12ى یەکەمى قوتابخانەکەیان لە تاقیکردنەوەى وەزارى و ئەو قوتابیانەى کە سەرکەوتنیان بە دەستهێناوە لە پێشبڕکێى ئۆلۆمپادە نێودەوڵەتییەکان خەڵاتکرد.

لە رێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە سەرپەرشتیار و ڕێکخەرانى ڕێورەسمەکە، پیرۆزبایی لە قوتابیان کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.