حکوومەتی هەرێم داوای دابینکردنی تەرخانکراوی دارایی دەکات بۆ ساڵی 2025

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە نووسراوێک نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی لە بەغدا ڕاسپاردووە، چاوپێککەوتنێک لە نێوان ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژە و وەزیری دارایی فیدراڵ ڕێک بخات.

لە نووسراوەکەدا هاتووە، وەزارەتی دارایی و ئابووری و ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژە بۆ داواکردن لە حکوومەتی فیدراڵ بۆ هێنانە کایەیی پلەی وەزیفی و دابینکردنی تەرخانکراوی دارایی بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2025 لە چوارچێوەی “خشتەی هێزی کاری هەرێم” لە یاسای بودجەی گشتیی عێراقی فیدراڵ ژمارە 13ـی ساڵی 2023 بۆ ئەو کەسانەی مافی دامەزراندنیان هەیە.
هەروەها یاسای بەکارخستنی دەرچووە یەکەمەکان ژمارە 67ـی ساڵی 2017 کە بەنووسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی ژمارە18616 لە ناو3ی ئەوانەی ئەم یاسایە دەیانگرێتەوە ئامادە کراون و تۆماری بایۆمەتریشیان کردووە.
ئاماژە بەوەش کراوە، “ڕەزامەندیی لەسەر بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر میلاکی هەمیشەیی وەزارەت و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەت لە هەرێمی کوردستان، بەگوێرەی هەمان ئەو مەرج و وپێداویستی و پێوەر و ڕێکارە یاساییانەی کە لە حکوومەتی فیدراڵ بۆ ئەم بابەت جێبەجێ دەکرێت سەرەڕای هەبوونی سەرجەم مەرج و پێداویستییە گشتیی و تایبەتییەکان، لەگەڵ تێچووی بە هەمیشەکردنی فەرمانبەرانی گرێ بەست بە گوێرەی بڕیاری تەرخانکراوی ئێستا کە لە وەزارەتیی دارایی فیدارڵ پەسەند کراوە، وەک تەرخانکراوی داوای میلاکی فەرمانبەرانی گرێبەست.”