هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 22, 2024

پۆلیسی هەولێر چەند تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر  هۆشداری دەداتە سەرجەم ئەو کەسانەی کە کڕین و فرۆشتن بە ماتۆڕسکیل و هەر کەلوپەلێکی دیکەی دزراو دەکەن.

دووشەممە، 4ـی تشرینی دووەمی 2024، ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند “چەند تۆمەتبارێک دەستگیر کران لە کات و شوێنی جیادا چەند ماتۆڕسکیلێکیان دزی بوو.”

ئاماژە بەوەش کراوە “سەرجەم تۆمەتباران، ئێستە دەستگیر کراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دراونەتە دادگا.”

لە ڕاگەیەندراوەکەش دا هاتووە “پۆلیسی هەولێر هۆشداریی دەداتە سەرجەم ئەو کەسانەی کە کڕین و فرۆشتن بە ماتۆڕسکیل و هەر کەلوپەلێکی دزراو دەکەن، ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگرینەبەر و ڕادەستی دادگایان دەکەین.”