هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 22, 2024

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە لەبەر پاراستنی سەلامتی گیانیان (پردی خەلیفاوا)  بەکار نەهێنن.

ئەمڕۆ دووشەممە، 4ـی تشرینی دووەمی 2024، ڕاگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند “لەسەر ڕۆشنایی هۆشداری و ئاگاداریی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە کەوا (پردی خەلیفاوا) لەناوچەی پیشەسازی و لە گەراجی دەست بەسەرداگرتنی هاتووچۆی سلێمانی بەرەو خوار ، هەروەها لە بەکرەجۆوە کە بۆ هەمان پردی ناوبراو دەڕوات، ئەو پردە ئێستە بەهۆی  بارانی بەخوڕ و ناهەمواریی لە کەشوهەوادا مەترسی هەرەسهێنان و ڕووخانی لەسەرە.”

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە “بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی شۆفێران، داوا دەکەین بەهیچ جۆرێک ئەو پردە بەکار نەهێنن، وەلای خۆشمانەوە وەک هاتووچۆی سلێمانی و لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی، سەرجەم ڕێکارە پێویستەکان بۆ سەلامەتی شۆفێران گیراوەتەبەر.”