لەو بارەیەوە، نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد، لەگەڵ وەزیری پلاندانانی حکوومەتی فیدراڵ کۆبووە و لەو کۆبوونەوەیەدا تاوتوێی تێبینییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کراوە لەسەر پرۆسەکە.
محەممەد تەمیم، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانانی فیدراڵ، لە نووسینگەی تایبەتی خۆی، پێشوازیی لە فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له به‌غدا کرد.
لەمیانەی کۆبوونەوەی نێوانیان چەند بابەتێکی تەکنیکی پەیوەندیدار بە پرۆسەی سەرژمێری دانیشتووان، هەروەها تێبینییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر پرۆسەکە تاوتوێ کران.
هەردوولایان جەختیان لەوە کردەوە، کە پێویستە ئەو تێبینیانەی لەسەر پرۆسەکە هەیە چارە بکرێن، بە تایبەت ئەوانەی پەیوەندی بە ئاوارەکان و دوورخراوەکانەوە هەیە.
ژماره‌ى وه‌زيفى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان و، ته‌واوكردنى پرۆسەی بايۆمەتری و پێويستى به‌په‌له ته‌واوكردنى پێش كۆتايى ئه‌م ساڵ تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی نێوانیان بوو.
بڕیارە رۆژی 20ـی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ سەرژمێریی گشتی لە عێراق، هەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕاوەکان بکرێت.
پرۆسەکە، بە گشتی پرۆسەیەکی بەسوودە ئەگەر دەستتێوەردانی سیاسیی تێدا نەبێت و هەوڵنەدرێت لەو ڕێگایەوە دیمۆگرافیای بەشێک لەناوچەکان بە تایبەت لە ناوچە جێناکۆکەکان نەگۆڕدرێت لە بەرژەوەندی نەتەوەیەک.
سەبارەت بە مەترسییەکانی سەرژمێریی لەسەر نەتەوەی کورد بەو شێوەیەی ئێستا بڕیاری لێدراوە، فه‌همی بورهان، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاندووە:وه‌ك هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێرین، به‌ڵام ناكرێت سه‌رژمێری ببێته هۆكار بۆ زیاتر تێكچوونی ره‌وشی ناوچه كوردستانییه‌كان و مه‌ترسیی كورد له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، کە له خانه‌قینەوە تا شنگال ره‌وشی ناوچه كوردستانییه‌كان ئاسایی نه‌كراوه‌ته‌وه، واتا مادده‌ی 140ی ده‌ستوور جێبه‌جێ نه‌كراوه، ئه‌گه‌ر سه‌رژمێری بۆ مه‌به‌ستی سیاسی به‌كار بێت، ئه‌مه به مه‌ترسی ده‌زانین، چونكه له حه‌وت ساڵی سه‌رده‌می راكان جبووری، پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك، عه‌ره‌بێكی زۆر هاورده‌ی كه‌ركووك كراون.
دەشڵێت : له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، كه سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماده بوونه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داواكاریی خۆی گه‌یاندووەته حكوومه‌تی فیدڕاڵی و نایشارینه‌وه تێبینی له‌سه‌ر پرۆسه‌كه هه‌یه، یه‌كێك له داواكارییەکانی ئێمه ئه‌وه‌یە، هه‌رچی خه‌ڵكی كه‌ركووك و شنگال و ناوچه كوردستانییه‌كانه له هه‌ر كوێیه‌ك نیشته‌جێن، له‌سه‌ر كه‌ركووك هه‌ژمار بكرێن نه‌ك ئاواره، به پێچه‌وانه‌وه هه‌موو ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی به‌هۆی ته‌عریبه‌وه هاتوونه‌ته ناوچه كوردستانییه‌كان، له‌سه‌ر ئەو ناوچانەی لێوەی هاتوون هه‌ژمار بكرێن.
سەرۆکی دەستەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو: لیژنه‌یه‌كی باڵامان هه‌یه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داواكاریی خۆی گه‌یاندووەته به‌غدا، ئێمه باوه‌ڕمان به پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتووان هه‌یه، وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق له ئێستادا سەرقاڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و تێبینیانه‌ی كورده، چونكه كورد له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی گشتی له عێراق ئه‌زموونێكی تاڵی هه‌یه و نامه‌نه‌وێ ئه‌و ئه‌زموونه دووباره ببێته‌وه.
سیروان محەممەد، بریکاری وەزارەتی پلاندانان و سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە سەرژمێرییەکە و کاریگەرییەکەی لەسەر هەرێمی کوردستان، ئەوەی ڕاگەیاندووە؛ داواکاری و تێبینییەکانمان ئەوەیە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان مامەڵەیەکی تایبەتی لەگەڵدا بکرێت، لە ماوەکانی ڕابردوو هەندێک خاڵمان خستبووە ڕوو کە سێ بژمێر سەردانی خانەوادەکان بکەن لەو ناوچانە، داوامان کردبوو سەرژمێری ساڵی 1957 بکرێت بە بنەما و پاککردنی لیستی دانیشتووانی ئەم ناوچانە، تا لە ئاییندە ئەو هاووڵاتییانەی کە هاتوونەتە ئەو ناوچانە بەکارنەهێندرێن بۆ چەساپاندنی ئەو واقیعەی کە هەیە لەوێدا.
دەشڵێت : ئەنجامی سەرژمێری كاریگەریی لەسەر هەرێمی كوردستان لەناو عێراق دەبێت، چونكە ئەوان ئێستا ڕێژەی 12.67%ـیان بۆ ئێمە داناوە و بەگوێرەی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستانیش، ڕێژەكەی ئێمە دەبێت بگاتە 15% بەبێ ئەو ئاوارانەی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان نیشتەجێن، ئەگەر ئاوارەکانیش هەژمار بکرێن لەسەر ئێمە ئەوا ڕێژەکە دەگاتە 17%.
جگە لە نەتەوەی کورد، تورکمانەکانی کەرکووکیش هەست بە مەترسیی سەرژمێرییەکە دەکەن لە پارێزگای کەرکووک،سەوسەن جەدوع، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک لە فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی، ئەوەی خستووەتەڕوو:ئێمە تاوتوێی ئەم پرسە دەکەین، ئەگەر بە زیانی پێکهاتەی تورکمان بشکێتەوە، ئەوە ڕێگری لە جێبەجێکردنی پرۆسەکە دەکەین و هەڵوێستمان دەبێت، هەرچەندە وەزارتی پلاندانان ئێمەیان دڵنیاکردووەتەوە کە لە سەرژمێرییەکەدا باسی نەتەوە ناکرێت”.
چالاکوانانیش لەو بارەیەوە، دەڵێن:دەبێت سەرژمێری لە دۆخێکی ئاسایی و کەشێکی دادپەروەرانەدا بکرێت، بەڵام ئەو هەنگاوانەی حکوومەتی عێراق ناویەتی کە پابەندی دەستوور نییە، من چۆن بڕوای پێ بکەم”.
هەرچەندە بەڕێوەچوونی سەرژمێری لە عێراق، یەکێکە لە قۆناغەکانی جێبەجێکردنی ماددەی 1٤٠ی دەستووری عێراق و داواکاریی کوردە بۆ یەکلایی کردنەوەی چارەنووسی ناوچە جێناکۆکەکان، بەڵام بوونی ئەو تێبینی و داواکارییانەی کورد ڕەنگە ببێتە هۆی دواخستنی سەرژمێری لەو ناوچانە.
دوایین سەرژمێری کە لە عێراق کرابێت،سه‌رژمێری ساڵی 1957ە. بەگوێرەی سه‌رژمێری ساڵی 1957ـی عێراق، ژماره‌ی دانیشتووانی عێراق بریتی بووە لە شەش ملیۆن و 538 هەزار و 199 کەس و کە کورد رێژەی 16%ـی پێکهێناوە و عەرەبیش بە شیعە و سووننەوە رێژەی 80%ـی دانیشتووان و تورکمان رێژەی 2%ـی دانیشتووانی عێراقیان پێکهێناوە.
ژمارەی عەرەب لە عێراق بە شیعە و سووننەوە، پێنج ملیۆن و 18 هەزار و 262 کەس بووە و ژمارەی کوردیش ملیۆنێک و 42 هەزار و 774 کەس و تورکمانیش 136 هەزار و 806 کەس و كریستیانه‌كانیش ژمارەیان 206 هەزار و 202 کەس بووە لە ئاماری سەرژمێری ساڵی 1957.
لە سەرژمێری ساڵی 1957ـدا، دابه‌شبوونی دانیشتووان له كه‌ركووك، کورد زۆرینە بووە بە 187 هەزار و 593 کەس و عەرەبیش 109 هەزار و 620 کەس و تورکمانیش 83 هەزار و 371 کەس و کریستیانەکانیش ژمارەیان بە هەزار و 605 کەس.