پەیامی پیرۆزبای یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، بە بۆنەی سەرکەوتنی لیستی 19٠ پارتی دیموکراتی کوردستان

بەبۆنەی سەرکەوتنی گەورەی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، پیرۆزبایی لەجەماوەری دلسۆزی پارتی و بەتایبەت ئەندامان و هەڤاڵانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە سەرجەم ناوەندەکان دەکەین.

خۆشحاڵی بۆ ئەم سەرکەوتنە مێژووییە دەردەبڕین، و دەستخۆشی لە یەکە بە یەکەی هەڤاڵانمان دەکەین، کە لە ماوەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن و 2٠ی ئۆکتۆبەر (ڕۆژی هەڵبژاردن) بەو پەڕی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی نیشتیمانی و نەتەوەیی، خۆبەخشانە ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەریان بینی لە سەرکەوتنی لیستی 19٠ پارتیمان، بەسەرۆکایەتی ڕابەر و پێشەوامان سەرۆک بارزانی.
ئەم سەرکەوتنە مێژوییە دووپاتکردنەوەی پابەندی و وەفاداری خەڵکی کوردستانە بە ڕێبازی پیرۆزی بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان وەک حیزبی پێشەنگ و جێباوەڕ و متمانەی کوردستانیان، جێگەی شانازیە جەماوەری دلسۆزی پارتی لە هەموو پرۆسەیەکدا متمانە دەداتەوە بە پارتی لە پێناو پاراستنی کوردستان و دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی کورد.
ئێمە وەک یەکێتی ئافرەتانی کوردستان جارێکی دیکە پیرۆزبای سەرکەوتنی لیستی 19٠ لە سەرجەم کاندیدە سەرکەوتووەکان دەکەین، و دڵنیاین کە پەرلەمانتارە بەڕێزەکانی لیستی پارتی لە چوار ساڵی ئایندە لەسەر بنەمای وەفا و خزمەت وەڵامی شایستەی متمانە و چاوەڕوانی خەڵکی خەڵکی کوردستان دەدەنەوە.
پیرۆزبێت لە پارتی دیموکراتی کوردستان حیزبی ئارامی و ئاوەدانی و پێکەوەی و خۆڕاگری.