هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 1, 2024
Image default

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانى هێنانه‌كايه‌ى سێ ناحيه‌ ده‌رده‌كات

له‌ فه‌رمانێكى هه‌رێميدا كه‌ چوارشه‌ممه‌ 2024/10/30 ده‌رچووه‌، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بڕيارى هێنانه‌كايه‌ى هه‌رسێ ناحيه‌ى (شاريا، مسێريك و ته‌ناهى) له‌ سنوورى پارێزگاى دهۆك، ده‌رخست.

ئه‌م فه‌رمانه‌ى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پاڵپشت به‌ ياساى سه‌رۆكايه‌تى و له‌به‌ر ڕۆشناييى نووسراوێكى سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران، به‌پێى ياساى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌رچووه‌ و له‌ ڕۆژى ئيمزاكردنييه‌وه‌، جێبه‌جێ ده‌كرێت.

هێنانه‌كايه‌ى ئه‌و سێ ناحيه‌ تازه‌يه‌ له‌ سنوورى پارێزگاى دهۆك، ده‌بێته‌ هۆى فراوانكردن و بره‌ودانى زياتر به‌ خزمه‌تگوزاريى گشتى و پێشكه‌شكردنى ئاسانكاريى زياترى كارگێڕى بۆ هاووڵاتيانى ئه‌و سێ ناوچه‌يه.