حکوومەتی فیدراڵ 230 ملیار دیناری جووتیارانی کورد قەرزارە

دوێنێ، دوای پێشوازیی کردنیان لە بەشێک لە جووتیارانی کورد، فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان سەبارەت بە ماف و شایستەکانی جووتیارانی کورد ساز کرد و ڕایانگەیاند؛ لە ساڵی 2014ەوە تاوەکوو ئێستا، ستەم لە جووتیارانی ئێمە دەکرێت.

ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکدا، ڕایگەیاند؛ بەداخەوە بەرهەمەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان هەمووی وەرناگیرێت، چونکە لە کوردستان گەنمێکی زۆر بەرهەم دەهێنرێت، بەڵام بۆچی وەکو جووتیارانی عێراق لێیان وەرناگیرێت؟، بۆچی لە 15 پارێزگای عێراق وەردەگیرێت بەڵام لە هەرێمی کوردستان وەرناگیرێت؟”
ئەوەشی ڕاگەیاند؛ تەنیا گەنم نییە بەرهەمی دیکەشمان هەیە کە لە هەرێمی کوردستان بەرهەم دەهێنرێت، وەکو ‘تەماتە، سێو و هەنار’ هتد، بۆچی ئەو بەرهەمانەی ئێمە وەرناگرن بەڵام دەچن لە تورکیا و سووریا و ئێران دەیکڕن؟ بۆیە دەبێت ئەو کێشەیە چارە بکرێت.”
موسەنا ئەمین، لە فراکسیۆنی یەکگرتوو، لە کۆنگرەکەدا وتی؛ لەگەڵ فراکسیۆنە کوردییەکان و جێگری سەرۆکی پەرلەمان، پێشوازیمان لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان کرد، کە 230 ملیار دینار پارەی گەنمیان لەلای حکوومەتی عێراق ماوە؛ بۆیە داومان لە د. فوئاد حوسێن و خالید شوانی کردووە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران باسی ئەوە بکەن کە ئەو ستەمە لەسەر جووتیارانی ئێمە هەڵبگیرێت.”
وتیشی؛ بەداخەوە، لە ساڵی 2014ەوە تاوەکو ئێستا ساڵانە، ستەم لە جووتیارانی ئێمە دەکرێت. جووتیارانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق پارەی خۆیان وەرگرتووە، هەروەها ئەو جووتیارانەی باشووری عێراق، کە ئێستە برنج دەدەنە حکوومەتی عێراق، ئەوانیش پارەی خۆیان وەرگرتووە.”
ئەوەشی خستەڕوو؛ ئەو بابەتەمان لە پەرلەمان باس کرد و سبەینێش دەچینە وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی ئەو 230 ملیار دینارەیان پێ بدرێت و کێشەکەک چارە ببێت.” ئاماژەی بەوەش دا “تەنیا لە بابەتی پارەدا ستەم لە جووتیاران ناکرێت، بەڵکوو لەوەرگرتنی گەنمیش ستەمیان لێ دەکرێت.”