به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024/10/30 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز موسه‌ننا ئه‌لسامه‌ڕائى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى عه‌زم له په‌رله‌مانى عێراق، دۆخى گشتيى وڵات، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراقيان تاوتوێ كرد.
له ديداره‌كه‌دا به‌ڕێز ئه‌لسامه‌ڕائى، پيرۆزباييى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى له سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كرد، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا ستايشى به‌رده‌واميى گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرد و كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى کە چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه و سه‌قامگيريى وڵات پته‌وتر ده‌كات.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا، ده‌رباره‌ى مه‌ترسييه‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، داكۆكييان له تێوه‌نه‌گلانى عێراق له كێشه و شه‌ڕ و ململانێكانى ناوچه‌كه و دوورخستنه‌ى وڵات له لێكه‌وته‌كانى، كرده‌وه.