چوار پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ڕانیە و چوارقوڕنە جێبەجێ دەكرێن

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی چوار گوژمە بۆ جێبەجێكردنی چوار پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەسەر ڕێژەی 15% و 100%ی شارەوانی لە دەڤەری ڕاپەڕین.
پڕۆژەكان پێكهاتوون لە دابینكردن و چەسپاندنی بەرزەهێما بۆ چوارڕیانی پێشەوا و پەرەپێدانی ڕێژەی سەوزایی و ڕێكخستنەوە و جوانكاری لە شەقام و كۆنكرێتكردنی دوو گەڕەك لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی ڕانیە.
پڕۆژەكان:
– دابینكردن و چەسپاندنی بەرزەهێمای نیشاندەر و هێمای نیشاندەری بچووك لە چوارڕیانی پیشەوا لە ڕانیە.
– ڕێكخستن و جوانكاری و چاندنی نەمام لە شەقامی سەرەكی باخچەی سێگۆشە تا كۆمەڵگەی فەرمانگەكان لە سنووری شارەوانیی چوارقوڕنە.
– پڕۆژەی كۆنكرێتكردنی ژمارەیەك كۆڵان لە گەڕەكی هەوار لە ڕانیە.
– پڕۆژەی كۆنكرێتكردنی ژمارەیەك شەقام لە گەڕەكی كوێستان لە ڕانیە.