سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ لە قۆناغێکی باشدایە

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی له‌میانی دیبه‌تێكی “دیداری مێری”ـیدا كه‌ له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كێشه‌ و پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوانیان گوتی، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ئێسته‌ له‌ قۆناغێكی باشدایه‌ و زۆرێك له‌و تێگه‌یشتنه‌ هه‌ڵانه‌ی پێشوو، توانراوه‌ چاره‌ بكرێن.
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی جه‌ختی كرده‌وه‌، په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوولا ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور بێت كه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی ڕێك خستووه‌. ڕوونیشی كرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر ده‌ستوور وه‌كوو خۆی جێبه‌جێ بكرێت، ده‌توانرێت پرس و كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به‌ ئاسانی چاره‌ بكرێن.
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له‌سه‌ر ئاستی كه‌سییدا په‌یوه‌ندیی زۆر باشیان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ عێراقییه‌كان هه‌یه‌ و دۆستایه‌تی نزیكیان هه‌یه‌.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشا، تا ئێسته‌ هه‌ندێك كه‌س له‌ به‌غدا عه‌قڵیه‌تیان به‌ره‌و مه‌ركه‌زیبوونه‌ و هێشتا له‌ ڕاستینه‌ی فیدراڵیه‌ت و دیموكراسی نه‌گه‌یشتوون، به‌ڵام بۆ چاره‌كردنی ئه‌م بابه‌ته‌، ده‌بێت هه‌وڵی زۆرتر و جیددیتر بدرێت.
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا زۆرترین شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا بۆ پرسی مووچه‌ بووه‌ و هه‌رێمی كوردستان هه‌موو كات ئاماده‌یی هه‌بووه‌ بۆ نیشاندانی نیازپاكی خۆی به‌رانبه‌ر به‌ چاره‌كردنی پرسه‌كان.
به‌ پێویستیشی زانی حكوومه‌تی فیدراڵ به‌ یه‌كچاو له‌ هه‌موو هاووڵاتییانی عێراق بڕوانێت و ده‌رفه‌تی یه‌كسانی له‌سه‌ر ئاستی فیدراڵی بۆ هه‌موو هاووڵاتییانی دروست بكرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ ڕووی دا، هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانیش بڕوای به‌وه‌ هه‌بێت كه‌ یه‌كسانه‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو عێراق، ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی ده‌بێت خۆی به‌ خاوه‌نی عێراق بزانێت و ته‌نانه‌ت به‌رگریشی لێ بكات.