به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/10/29 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌يد عه‌ممار ئه‌لحه‌كيم، سه‌رۆكى ڕه‌وتى حيكمه‌ى نيشتمانيى عێراقى، هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌نجامه‌كانى تاوتوێ كرد و به‌ڕێز ئه‌لحه‌كيم پيرۆزباييى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى له سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوچه‌كه، بيروڕايان گۆڕييهوه.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌سه‌ر گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرده‌وه و هاوڕا بوون كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به لێكگه‌يشتن و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، ده‌بێته هۆى پته‌وكردنى ئارامى و سهقامگيريى زياترى عێراق. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه كارى پێكهوهيى و هاريكاريى نێوان هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراقيان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى وڵات‌دا، به پێويست له قه‌ڵه‌م دا.
له ديدارهكهدا هه‌ردوولا داكۆكييان له‌وه كرده‌وه كه پێويسته هه‌موو لايه‌ك كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن ئارامى و سه‌قامگيرى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بپارێزرێت، به هيچ شێوه‌يه‌ك عێراق له ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه نه‌گلێت و له لێكه‌وته‌كانى به‌دوور بێت