بهرپرسی مهكتهبی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند “شاندێک پێک دەهێنین و گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنەکان دەکەین، تاوەکو بتوانین پێکەوە خۆڕاگر بین.”
هێمن ههورامی، بهرپرسی مهكتهبی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “شاندێک دروست دەکەین لەسەر بنەمای ئەوەی ئێمە ڤیتۆمان لەسەر هیچ لایەنێک نییە بۆ گفتوگۆ، هەروەها دەرگامان بۆ لایەنەکان کراوەیە.”
گوتیشی: “لە قۆناغی دوای هەڵبژاردن پارتی دیموکراتی کوردستان پابەندە بە دروشمەکانی خۆی ئەویش هێنانەدی ئارامی و ئاوەدانی و پێکەوەییە تاوەکو بتوانین پێکەوە خۆڕاگر بین.”
هێمن هەورامی باسی لەوەش کرد “ئێمە بەرنامەیەکمان ڕاگەیاندووە وەکو بەرنامەی پارتی بۆ کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی دروشمەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان” گوتیشی: “لایەنەکانی دیکەش بەرنامەیان هەبووە بۆیە خاڵی هاوبەش لە نێوان بەرنامەکانمان هەیە، لەبەر ئەوە گرنگە خاڵە هاوبەشەکانمان بدۆزینەوە.”
دەشڵێت: “زۆر گرنگە بە گیانێکی کوردستانیانە بۆ یەک هەرێم، یەک حکوومەت، یەک پەرلەمان، یەک هێزی پێشمەرگە بتوانین بەرنامەیەک بۆ چوارساڵی ئایندە دابنێین، هەروەها هاوبەشی نیوە ڕێگەمان نەبێت، لەگەڵ هەموو لایەنەکان گفتوگۆ دەکەین دەکەین لەسەر ئەو بەرنامەیەی کە باسمان کردووە