كشتوكاڵ لەپێشینەی كارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانە

 

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

 

لە چەند مانگی ڕابردوودا، حكومەتی هەرێمی كوردستان سایلۆیەكی بە توانای 40 هەزار تۆن لە ناحیەی قوشتەبە (20 كیلۆمەتر لە باشووری هەولێر) كردەوە، هەروەها بەردی بناغەی سایلۆیەكی هاوشێوە لە پارێزگای هەڵەبجەیشدا دانرا، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانی حكومەتە بۆ پاڵپشتیكردنی جووتیاران و بووژاندنەوەی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان. هەڵەبجە بەروبوومی گەنم و جۆی لێ دەچێنرێت، لە چوارچێوەی ڕووبەری زەوییەكدا كە بە نزیكەی 60 هەزار هێكتار مەزەندە دەكرێت، بەرهەمی ساڵانەی ئەو دوو بەرهەمە زیاتر لە 40 هەزار تۆن دەبێت. سەبارەت بە سایلۆی قوشتەپە، گەنمی جووتیارانی ناوچەكانی شەمامك، سێگردكان، بالیسان وەردەگرێت.

دامەزراوەی كوردستان‌كرۆنیكل بۆ پرسی سیاسی و رۆشنبیری، توێژینەوەیەكی بڵاو كردۆتەوە كە باسی لەوە كردووە كە هەرێمی كوردستان ڕووبەری فراوانی گونجاوی بۆ كشتوكاڵ هەیە، بەپێی داتاكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، هەرێم زیاتر لە ١ملیۆن و ٥٠٠هەزار هێكتار زەویوزاری كشتوكاڵی لەخۆ گرتووە، جگە لەوەش 56هەزار هێكتار باخی میوە، كە لەلایەن ئەم زەویانە بەرهەم دەهێنرێت كە ساڵانە زیاتر لە ٢.٥ملیۆن تۆن بەرهەمی كشتوكاڵی ئاودێری دەكرێن.
ئامانجی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەرەپێدانی ژێرخانی پیشەسازییە، بۆ ئەوەی بتوانێت گەشەی خێرای كەرتی كشتوكاڵی خۆی بكات، هەروەك بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وتاری دەستبەكاربوونیدا لە ساڵی 2019 بەڵێنی بوژاندنەوەی كشتوكاڵ و كردنەوەی بازاڕی دەرەكی بۆ هەناردەكردنی دا.
هەر لە توێژینەوەكەدا هاتووە كە سیستمی ئاسایشی خۆراك لە هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی ئەو گەشتانەی ئەم دواییەی بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجام درا و، كۆبوونەوەیەكی بەشدارانە لەگەڵ حكومەتی هۆڵەندا، بۆ پەرەپێدانی پڕۆژە بۆ پاڵپشتیكردنی كەرتی كشتوكاڵی تایبەت، بۆ ئەوەی هەرێم نەكەوێتە قۆناغێكی كورتهێنان لە خۆراكدا.
یەكێك لە گرنگترین ستراتیژییەكانی حكومەت بۆ بەرزكردنەوەی ئاسایشی خۆراك دانانی بەروبوومی گەنم و جۆ بوو وەك سەرچاوەی سەرەتایی، هەروەها پاڵپشتی فراوان بۆ بەرهەمهێنانیان، كەمكردنەوەی بڕی كارەبا پڕۆژە یاسای میڵ و شوێنە گرینگەكان لە ناوچەكەدا و، دروستكردنی سایلۆ بۆ پشتگیریكردنی بەرهەمەكانی گەنم و جۆ.
هەر لە توێژینەوەكەدا هاتووە كە سایلۆكان كار لەسەر هەڵگرتن و پاراستنی دانەوێڵە گرنگەكان دەكەن بۆ ماوەیەكی درێژ، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ پاڵپشتیكردنی ئاسایشی خۆراك؛ هەرێمی كوردستان 11 سایلۆی لێ هەیە، كە بە کۆی گشتی 486هەزار تۆنی لێ هەڵدەگیرێ، كە لەلایەن كۆگای تایبەتەوە پاڵپشتی دەكرێت كە بەپێی زانیارییە فەرمییەكان توانای هەڵگرتنی زیاتر لە 373هەزار تۆن دانەوێڵەیان هەیە.
لە ساڵی ٢٠١٩وە لەوەتەی كابینەی نۆیەمی هەرێمی كوردستان دەستبەکار بووە، 3 سایلۆی دیکە دروست كراون، بە كۆی بودجەی گشتی زیاتر لە 40ملیۆن دۆلار؛ ئەم سایلۆیانە دەكەونە ناوچەكانی قوشتەپە، كەلار و، ڕۆڤیا و، ساڵانە 120هەزار تۆن دانەوێڵەیان لێ هەڵدەگیرێ.
بەپێی زانیارییەكانی توێژینەوەكەی كوردستان‌كرۆنیكڵ، 25%ی عەمباركردنی سایلۆی هەڵەبجە تەواو بووە، لە زاخۆش نزیك بووینەتەوە لە تەواوكردنی قۆناغی دیزاین بۆ دروستكردنی سایلۆیەكی زیادە بۆ بەرزكردنەوەی توانای عەمباركردن لە هەرێم، ئەمەش وەك بەشێك لە پلانی درێژخایەنی حكومەت و پلانی وەرزی بۆ گەیشتن بە خۆبژێویی ئابووری بۆ هەرێمی كوردستان و، پاڵپشتیكردنی بۆ پێكهێنانی سەبەتەی خۆراك بۆ هەرێم لەسەر (Wide range).
ئەو شوێنانەی بۆ دروستكردنی سایلۆ دیاری كراون، دەكەونە دەشتە سەرەكییەكانی هەرێمی كوردستان، كە زەوییە بەپیتەكان ڕێگە بە زیادبوونی بەرهەمی كشتوكاڵی دەدەن، لەوانە دەشتەكانی شارەزوور ڕۆڤیا، كە دەكەونە پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆک.
بە پێی ئەو ئامارانەی لە كوردستان‌كرۆنیكڵ بلاو كراوەوە، ئاماژە بەوە دەكا كە ژمارەی سایلۆكان ١١ سایلۆن، كە ٤ سایلۆیان لە دهۆک و، پێنجیان لە سلێمانی و دوانیشیان لە هەولێرن و شوێنەكانیان هاوتەریب لەگەڵ ناوچە كشتوكاڵییە سەرەكییەكانی هەرێمی كوردستان دابەش كراون.
لە توێژینەوەكە ئاماژە بە لێدوانێكی سەروەر كەمال هاواری بریكاری وەزارەتی بارزگانی دراوە كە باسی لە گرنگیی ستراتیژیی پلانی حكومەتی هەرێم سەبارەت بە دروستكردنی سایلۆ، كردووە دەڵێت: كار دەكەین بۆ دروستكردنی سایلۆی زیاتر بە تەكنەلۆجیای سەردەمیانە، بۆ ئەوەی یارمەتی جوتیاران بدەین بۆ بەرهەمهێنانی بەرهەمی زیاتر، ئەمەش سوودی بۆ كارگەكانی خۆراك دەبێت كە لەگەڵ خۆشگوزەرانی كشتوكاڵدا گەشە دەكەن و، ئەمەش ئەوەیە كە ئێمە ناومان ناوە كاریگەریی چەندهێندەی گەشەپێدان.
كشتوكاڵ لەپێشینەی كارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانە
لە چەند مانگی ڕابردوو، بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وتارێكدا كە لە میانی مەراسیمی كردنەوەی سایلۆی قوشتەپەدا پێشكەشی كرد، ڕایگەیاند كە كشتوكاڵ بڕبڕەی پشتی ئابووریی هەرێمی كوردستانە، ئاماژەی بەوەش كرد: دەمانەوێت جووتیارانمان دڵنیا بكەینەوە كە بەرهەمیان بەفیڕۆ ناچێت و ڕەنج‌بێوەر نابن.
بارزانی دەشڵێت: بەهەموو شێوەیەك پاڵپشتی جووتیارانی كوردستان دەكەین، بە هاوكاریی كەرتی تایبەت، هەروەها هەوڵ دەدەین پیشەسازیی خۆراك بە هەموو جۆرەكانیەوە بەهێزتر بکەین و پەرەی زیاتریشی پێ بدەن. ساڵی ڕابردوو (2023)، لە میانی كۆڕبەندی جیهانی وزەی ئەنجوومەنی ئەتڵەسی، بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان دووپاتی كردەوە كە حكومەتەكەی دەستی كردووە بە گرتنەبەری یەكەم هەنگاوەكانی بنیاتنانی ئابوورییەکی هەمەچەشن بۆ هەرێمی كوردستان؛ هەروەها ڕێگای سەلامەتی گرتۆتە بەر بۆ ئەوەی دڵنیایی بدات بە میللەت سەبارەت بە نایەكسانی لە نرخی وزەی جیهانی، دەشڵێت: جگە لە كەرتی وزە و نەوت ئەم هەمەچەشنكردنە ئابوورییە گرنگی بە كەرتی كشتوكاڵ، بەرهەمهێنان و، خزمەتگوزارییش دەدات.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2023 یەكەم هەناردەكردنی غەیرەنەوتیی دەستپێكرد، كاتێك زۆرێك لە بەرهەمە كشتوكاڵییەكان ڕەوانەی وڵاتانی كەنداو و بەریتانیا و هەندێك لە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا كرا و ئەو بەرهەمانەی هەناردە دەكرا بریتی بوون لە هەنگوین و هەنار و سێو.
حكومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵ دەدات ئابوورییەکی هەمەچەشن بنیات بنێت و، هەر پشت بە هەناردەكردنی نەوت نەبەستێت، بەڵام زۆرجار لەبەر ناكۆكی سیاسی لە بەغدا، ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبێتەوە.