سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەداتە پزیشک و کارمەندانی کەرتی تەندروستی و دەڵێت: “هه‌ر كه‌سێك ئه‌خلاقی پزیشكی هه‌بێت نابێت له‌به‌رخاتری پاره ده‌وام و چاره‌كردنی نه‌خۆش به‌جێ بهێڵێت. ئەگەر له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بەهۆی ئامادەنەبوونی پزیشكه‌وه، یه‌ك نه‌خۆش بمرێت خۆم یه‌كه‌م كه‌س ده‌بم كه سكاڵام تۆمار ده‌كه‌م.”
سەباح هەورامی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک پەیامێکی بڵاو کردووتەوە و نووسیویەتی “ئەمڕۆ لەپرێس کۆنفرانسێکدا ڕوونکردنەوەمان دا کە هه‌ر كه‌سێك ئه‌خلاقی پزیشكی هه‌بێت، نابێت له‌به‌رخاتری پاره، ده‌وام و چاره‌كردنی نه‌خۆش به‌جێ بهێڵێت؛ ئەگەر بۆ دامه‌زراوه‌یه‌كی دیكه ئەوە ئاسایی بێت، ته‌نیا كاری خه‌ڵك دوا ده‌كه‌وێت، به‌ڵام له کەرتی ته‌ندروستیدا ئه‌گه‌ر له نه‌خۆشخانه‌یه‌كدا یه‌ك نه‌خۆش بمرێت به‌هۆی ئامادەنەبوونی پزیشكه‌وه، خۆم یه‌كه‌م كه‌س ده‌بم كه سكاڵام تۆمار ده‌كه‌م.”
هەروا ئاماژەی داوە “هه‌ر پزیشكێك ده‌وامه‌كه‌ی به‌جێ بهێڵێت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك دروست ده‌كات، ئێمه‌ش ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و پزیشكانه ده‌گرینه‌به‌ر. ناكرێت پزیشكێك شه‌وان له جێگه‌دا خه‌ریكی چات و فه‌یسبووك بێت و بڕیاری ئه‌وه بدات نه‌خۆشخانه به‌جێ بهێڵێت و خه‌ڵكی فه‌قیر و هه‌ژار كه ناتوانێت بچێته نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان بۆ چارەکردن، بۆیه هه‌ر پزیشكێك له كاتی نه‌بوونی مووچه یان به هه‌ر بیانوویه‌ك ده‌وامی نه‌خۆشخانه به‌جێ بهێڵێت و بچن له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به پاره كار بكات، ئەوە ڕێوشوێنی زۆر توند به‌رامبه‌ری ده‌گرینه به‌ر.”
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی دەشڵێت: “کاری پزیشكی جیاوازه و حكوومه‌ت پاره‌یه‌كی زۆر خه‌رج ده‌كات تا كه‌سێك ده‌كاته پزیشك، بۆیه جێهێشتنی ئه‌ركه‌كه‌ی له‌كاتێكدا نه‌خۆش پێویستی پێیه‌تی قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه و ژیانی خه‌ڵك ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، هەربۆیه داوا له پزیشكان ده‌كه‌م به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیری لێ نه‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌رنا ڕووبه‌ڕووی سزای توند ده‌بنه‌وه.”