شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی سویسرا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 10/28، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دانیێل هون، باڵیۆزی نوێی سویسرا لە عێراق کرد.
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی کردنەوەی باڵیۆزخانەی سویسرا لە بەغدا و دەستبەکاربوونی باڵیۆزی کرد و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ باڵیۆز دەربڕی، لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوو لایەنە.
باڵیۆزی سویسرا خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
باڵیۆزی سویسرا هەروەها پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆکی حکومەت کرد .