شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: پەرەسەندنی شەڕ و لێکەوتەکانی، هەڕەشە لە سەقامگیريی تەواوی ناوچەکە دەکات

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا نیگەرانیی خۆی نیشانداوە لە پێشهاتەکان و ڕایگەیاندووە؛ پەرەسەندنی شەڕ و لێکەوتەکانی، هەڕەشە لە سەقامگیريی تەواوی ناوچەکە دەکات.

لە ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە؛ سه‌ركۆنه‌ى ئەو هێرشە ئاسمانییانە دەکەین کە ئێرانیان کردە ئامانج. داوا لە هەموو لایەک دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن و هەموو هەوڵێک بدەن بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتری پێکدادان و ئاڵۆزییەکان. پەرەسەندنی شەڕ و لێکەوتەکانی، هەڕەشە لە سەقامگیريی تەواوی ناوچەکە دەکات.