شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، ئافرەتێکی بە تۆمەتی ئەوەی بە ئۆتۆمبێل لە ئافرەتێکی دیکەی دابوو دەستگیر کرد.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، ئافرەتێکی بە تۆمەتی ئەوەی بە ئۆتۆمبێل لە ئافرەتێکی دیکەی دابوو دەستگیر کرد.
ئەمڕۆ شەممە 26ـی تشرینی یەکەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لەمیانەی ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێکی ئافرەت بەناوی (ر،ک،م) لە لایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئافرەتە دەستگیرکراوەکە، لە 24ـی ئۆکتۆبەری ئەم ساڵ لەسەر شەقامی گەڕەکی کورانی نوێی شاری هەولێر بە ئۆتۆمبێل لە هاووڵاتییەکی ئافرەتی داوە بە ناوی (ه،م،م) و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە، بکەری ڕووداوەکەش هەڵهاتبوو و خۆێ ڕادەست نەکردبوو