پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه ڕاگه‌یه‌ندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ی10ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان له نێوان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ورده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ هه‌ینی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 27ی10ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 24
سلێمانی: 22
دهۆک: 23
کەرکوک: 26
هەڵەبجە: 23
زاخۆ:24
سۆران: 22
حاجی ئۆمەران: 13
گەرمیان: 26