نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی(ئێکس) دا دەڵێت: هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆی ئەنقەرە سەرکۆنە دەکەم.
چوارشەممە 23ـی تشرینی یەکەمی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی(ئێکس) دا دەڵێت: سەركۆنەی هێرشە تیرۆریستییەكەی ئەمڕۆی ئەنقەرە دەكەم. سەرەخۆشی لە خانەوادەی قوربانییەكان دەكەم و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەكان دەخوازم. بە تەواوی پاڵپشتی لە گەل و حكوومەتی توركیا دەكەین دژ بە تیرۆریزم.