ئەمڕۆ کۆمیسیۆن کۆتایی بە وردبینی کردنی دەنگەکان دەهێنێت

دوی ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لەلایەن کۆمیسیۆنەوە دەستکرا بە پرۆسەی وردبینی کردنی ئەو وێستگانەی تا ئێستا دەنگەکانی جیا نەکراوەتەوە و ئەمڕۆ کۆتایی بەو پرۆسەیە دێت.

خالید عه‌باس به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی دهۆكی كۆمیسیۆن له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: به‌ ئاماده‌بوونی چاودێرانی بیانی و نوێنه‌ری پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نووسان وردبینی بۆ حه‌وت بتكه‌ی ده‌نگدان كراوه‌ كه‌ له‌ ده‌نگدان گشتی به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكی گومانیان له‌سه‌ر دروستببوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌م وردبینیه‌ هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان نیه‌ و رێژه‌كه‌یان زۆر كه‌مه‌.
دوێنێ وردبینی له‌ بازنه‌ی سلێمانی کرا و كۆتایی به‌ پڕۆسه‌كه‌ هێنرا لە سلێمانی و ئەمڕۆ‌ش وردبینی بۆ وێستگه‌كانی هه‌ولێر ده‌كرێت و به‌مه‌ش كۆتایی به‌ پڕۆسه‌ی وردبینی كردن له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان دێت.
وتیشی: له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌ی وردبینی كردن كار بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سكاڵاكانیش ده‌كه‌ن. كۆمیسیۆن ئاشكراشی ده‌كات، لە ماوه‌یه‌كی نزیکدا پرۆسەی دابەشکردنی کورسییەکان بەسەر لایەنە براوەکان، و ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بڵاودەکەینەوە.