هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 22, 2024

٢٣ کیلۆمەتر ڕێگەی هامڵتۆن قیڕتاو کرایەوە

بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگەوبانی سۆران، دەڵێت: بە چەند قۆناغێک ٢٣ کیلۆمەتر ڕێگەی گشتی ھامڵتۆن لە سنووری قەزای خەلیفان تا دەگاتە حاجی ئۆمەران چاککراوەتەوە و قیڕتاو کراوە، لە داھاتووشدا زیاتر ڕێگەکە قیڕتاو دەکرێت.

ئەندازیار خوسرەت سادق، ڕاگەیاند، گوژمەی قیڕتاو کردن و چاککردنی ئەم ڕێگەیە زیاتر لە دوو ملیار و دوو سەد ملیۆن دینار بووە، لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگەوبانی سۆران سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بووە.
بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگەوبانی سۆران، ئاماژەی بەوەشدا: لە ئێستادا کار و پڕۆژەخزمەتگوزارییەکانمان بەتایبەت لەڕووی چاککردنەوە و قیڕتاوکردنی ڕێگەوبانەکانی دەرەوەی شار و شارۆچکەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردەوامیان ھەیە.