هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 1, 2024
Image default

ئومێد سەباح: لەم دوو ڕۆژەدا تەواوکاری مووچەی مانگی هەشت و مووچەی مانگی نۆ دێت

سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاند، وا بڕیارە لەم دوو ڕۆژەدا کورهێنانی مووچەی مانگی هەشت و تەواوی مووچەی مانگی نۆش بگاتە هەرێمی کوردستان.

چوارشەممە، 02-10-2024، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “حکوومەتی عێراق تاوەکوو ئێستە 755 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی هەشت ناردووە و 245 ملیار دینار کورتهێنان هەیە”. 

بە گوتەی سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، شاندێکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و وەزارەتی دارایی عێراقیش ڕێکارەکانی خەرجکردنی کورتهێنانی مووچەی مانگی هەشتی تەواو کردووە و “لە هەمان کاتدا ئێمە کارمان لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆش کردووە”.

د. ئومێد سەباح باسی لەوەش  کرد، “وا بڕیارە لەم دوو ڕۆژەدا کورهێنانی مووچەی مانگی هەشت و تەواوی مووچەی مانگی نۆش بگاتە هەرێمی کوردستان و هیچ بەربەرستێک لە بەردەم خەرجکردنیاندا نییە. کاتێک گەیشت ئێمەش دەست بە دابەشکردنیان دەکەین”.