لە ماوەی كابینەی نۆیەمی حكوومەت بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، تەنیا لە سێكتەری شارەوانیدا، 2004 پڕۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن فەرمانگەكانی شارەوانییەوە جێبەجێكراون.
بەپێی ڕاپۆرتێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لە ماوەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، تەنیا لە سێكتەری شارەوانیدا، (2004) پڕۆژە بە گوژمەی (2,795,337,323,322)دینار، لەلایەن فەرمانگەكانی شارەوانی لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی كوردستان جێبەجێكراون.
بەپێی ڕاپۆرتەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، پڕۆژەكان لەسەر بودجەی وەبەرهێنان، داهاتی فەرمانگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بودجەی ئاسایی، بودجەی تایبەت، چەند پڕۆژەیەكیش لە ڕێگەی ڕێكخراو و زانكۆ و ئاژانسە بیانییەكان جێبەجێكراون.