مەسرور بارزانی کۆمپانیای سفر و کێبڵی هەولێر دەکاتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، 2ـی 10ی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان (کۆمپانیای سفر و کێبڵی هەولێر )دەکاتەوە، کە لە ژمارەیەک کارگە پێکهاتووە.

کۆمپانیای سفر و کێبلی هەولێر یەکەمین کارگەی وایەر و کێبلی سفرە لە ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، کە پرۆسەی دیزاین، دروستکردن، تاقیکردنەوە، گەیاندن و دابینکردنی وایەر و کێبلی سفری سافی و کوالێتی بەرز و ستاندارد، بە پێشکەوتووترین و نوێترین ئاستی هونەری دابین دەکات.

کۆمپانیای سفر و کێبلی هەولێر کاری دروستکردنی وایەر و کێبلی سفرە و تێچووی پڕۆژەکە، زیاتر لە 80 ملیۆن دۆلارە و لەسەر ڕووبەری 175 هەزار مەتر دووجا دروستکراوە کە شەش کارگە لەخۆ دەگرێت.

دامەزراندنی پرۆژەکە لە سەرەتای ساڵی 2021ـەوە بووە و لە کۆتاییەکانی ساڵی  2023 تەواو کراوە. کۆمپانیای سفر و کێبلی هەولێر دەرفەتی کاری بۆ نزیکەی 200 کەس ڕەخساندوو، کە 160یان دەستی کاری ناوخۆن.

کاری شەش کارگەکە:

*کارگەی تواندنەوەی سیکرابی سفر.
* کارگەی لە قالبدانی سفری تواوە.
* کارگەی باریککرد نەوەی قالبی سفر.
* کارگەی دروستکردنی پی ڤی سی PVC
* کارگەی دروستکردنی کێبل.
* کارگەی بەرهەمهێنانی ئوکسجین.

هەروەها پرۆژەکە وێستگەیەکی کارەبای تایبەت خۆی هەیە کە توانای بەرهەمهێنانی 11.4 مێگاواتە و خاوەنی دوو بڕوانامەی ئەورووپییە.

ھەواڵی زیاتر