وەزیری شارەوانی بەڵێنی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ زەوییەكانی باغلومنبارە دەدات

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەمیانەی سەردانێكی مەیدانیدا بۆ گەڕەكی باغلومنارە لە شاری هەولێر، بەڵێنی بە هاووڵاتییانی گەڕەكەكە دا لە نزیكترین كاتدا خزمەتگوزاری بگەیەنێت و بڕیاری دابەش دووش بۆ زەوییەكان دەست پێ بكات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 1/10/2024 ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌ یاوه‌ری ئاری ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و كارزان عه‌بدولهادی سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ خاوه‌ن زه‌وی و خه‌ڵكی گوندی باغلومناره‌ی هه‌ولێر كۆبووه‌وه‌.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌دواداچوونی بۆ داواكاری و گرفتی له‌مێژینه‌ی خاوه‌ن زه‌وییه‌كان و هاونیشتمانیانی گونده‌كه‌‌ كرد و هاوكات جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا خزمه‌تگوزاری ده‌گه‌یه‌ندرێته‌ باغلومناره‌.

سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تی دابه‌ش دووی زه‌وییه‌كانیش كه‌ داواكاریه‌كی له‌مێژینه‌ی ئه‌و هاونیشتمانیانه‌یه‌، ساسان عه‌ونی ڕایگه‌یاند كە‌ له‌ نزیكترین كاتدا دابه‌ش دوو له‌و شوێنه‌ ده‌ست پێ ده‌كات.