سلێمان تاشان – هه‌ولێر
قەبارەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا دەگاتە شازدە ملیار و شەشسەد ملیۆن دۆلار و ئەوەی لەم ئامارە جێی تێڕوانینە وەبەرهێنانی بیانییە کە پشکی لەسەدا سی کۆی وەبەرهێنانی پێ براوە و دەری دەخات کۆمپانیا جیهانییەکان دەخوازن لە کوردستانی ئارام و سەقامگیردا سەرمایەکانیان بەگەڕ بخەن.
هەرێمی کوردستان لە ماوەی لانی کەم دە ساڵی ڕابردوودا تووشی دۆخێکی نەخوارزاوی ئابووری بوویەوە و لە دوای ئەو گەشەسەندنە خێرایەی تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٣ بەخۆیەوە بینی ، دوژمنانی قەوارەی هەرێمی کوردستان و گەلی کورد هەموو ئامانجێکیان ئەوە بوو پێشی ئەو گەشەسەندنە بگرن .
لەگەڵ بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٤، داعش و دواتر شەپۆلی ئاوارەکان کاریگەریی نەرێنییان خستە سەر ڕەوتی گەشەسەندن لە هەرێمی کوردستان و دۆخی ژیانی خەڵکیش ڕووی لە خراپی کرد. ژمارەیەکی زۆری کۆمپانیای وەبەرهێنان لە کوردستان کشانەوە و قەبارەی وەبەرهێنان بۆ ماوەیەک کەمی کرد.
لە پێنج ساڵی ڕابردوودا جگە لە بەردوامیی هەندێک تەنگژەی ناوخۆیی، تەنگژەی جیهانیی وەک دابەزینی نرخی نەوت و ڤایرۆسی کۆرۆنا سەریان هەڵدا بەڵام کوردستان ئەو دۆخەشی تێپەڕاند و چەند ساڵێکە دۆخی وەبەرهێنان ڕووی لە گەشە کردووەتەوە و لەپاڵ وەبەرهێنانی خۆماڵی وەبەرهێنانی بیانیش بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە کە هۆکارە سەرەکییەکەی هەبوونی ئارامی و سەقامگیری لە هەرێمی کوردستانە و ئومێد هەیە لە داهاتوودا ڕەوتی گەشەسەندنەکە خێراتر ببێت.
بەپێی دواین ئاماری فەرمانگەی زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٩ەوە به قه‌باره‌ی شازدە ملیار و شەشسەد وشازدە ملیۆن و چوارسەد و شەست و چوار هه‌زار و پێنجسەد و حەفتا و نۆ دۆلار وەبەرهێنان لە کوردستان کراوە کە قەبارەیەکی زۆر بەرزە.
ئەوەی لەو قەبارە زۆرەی وەبەرهێنان جێی سەرنجە و سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان خەریکە هاوشێوەی دۆخی پێش داعش بایەخ بە وەبەرهێنان دەدەنەوە، ئەوەیە ڕێژەیەکی بەرچاو لەو وەبەرهێنانە هیی کۆمپانیا بیانییەکان و بە هەشت پڕۆژەی گرنگ بایی چوار ملیار و نۆسەد و شەست ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانیان کردووە.
لێرە بۆمان دەردەکەوێت پشکی وەبەرهێنانی بیانی لەم کابینەیەدا دەگاتە لەسەدا سی ٣٠% و بە واتایەکی تر نزیکەی یەک لەسەر سێی ئەو وەبەرهێنانەی لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا لە کوردستان کراوە وەبەرهێنانی بیانییە.
له كۆی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌كیان به پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش داده‌نرێن، واته به هاوبه‌شی له نێوان وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆیی و بیانی جێبه‌جێ كراون و ژماره‌یان ده‌گاته سێ پڕۆژه كه قه‌باره‌ی سه‌رمایه‌كه‌یان، بریتییه له سی و حەوت ملیۆن و سێسەد هه‌زار دۆلار .
وه‌به‌رهێنان به بناغه‌ی سه‌ره‌كیی گه‌شه‌پێدانی ئابووری له هه‌موو وڵاتێك داده‌نرێت و ئه‌و وڵاتانه‌ی كه قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنانیان به‌رزه، گه‌شه‌ی ئابوورییان خێراتره. گه‌شه‌ی ئابووری هۆكاره له ڕه‌خساندنی هه‌لی كار و سووڕاندنه‌وه‌ی سه‌رمایه و گه‌رمكردنی بازاڕ، دواجار به‌رزبوونه‌وه‌ی داهاتی نه‌پاڵاوتووی ناوخۆیی لێ ده‌كه‌وێته‌وه كه ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندیی به كوالێتیی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه.
له‌و چوارسەد و چواردە پڕۆژه‌یه‌ی له‌م كابینه‌یه‌دا جێبه‌جێ كراون، چوارسەد و سێ پڕۆژه‌یان هی كۆمپانیا خۆماڵییه‌كانی كوردستانن و وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆ ڕۆڵیان تێیدا هه‌بووه و ئەمەش دەری دەخات وەبەرهێنەرانی ناوخۆ بەشدارێکی گرنگی گەشەپێدانی هەرێمن و سەرمایەکانیان هەر لە ناوخۆوە بەگەڕ دەخەنەوە و لەپاڵ دەستخستنی سەرمایە ئامانجیانە ڕۆڵیان لە ڕەخساندنی هەلی کار و پێشخستنی وڵاتەکەیان هەبێت.
زۆرترین وەبەرهێنان لە کەرتی گەشتوگوزاری کوردستاندا کراوە و پەنجا و شەش پڕۆژه به به‌های حه‌وت ملیار و چوارسەد و حەفتا ودوو ملیۆن و نەوەد وچوار هه‌زار و حەوتسەد و هەشتا دۆلار وه‌به‌رهێنان كراوه، ئه‌مه‌ش ڕێژه‌ی نزیكه‌ی چل و پێنج لەسەدای كۆی وه‌به‌رهێنانی به‌رده‌كه‌وێت.
كه‌رتی نیشته‌جێبوون له ڕیزبه‌ندیی دووه‌م كه‌رتی كوردستان دێت كه له ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوودا زۆرترین وه‌به‌رهێنانی تێدا كراوه، چل و یەک پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون جێبه‌جێ كراون.
قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی نیشته‌جێبوون بریتییه له سێ ملیار و نۆسەد و شەست و شەش ملیۆن و سێسەد و پەنجا و نۆ هه‌زار و نۆسەد و شەست و حەوت دۆلار و پشکی بیست و چوار لەسەدای كۆی وه‌به‌رهێنانی به‌رده‌كه‌وێت.
كه‌رتی پیشه‌سازی به سێیه‌م كه‌رت دێت و سەد و شازدە پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌م كه‌رته‌دا كراون كه قه‌باره‌ی سه‌رمایه‌كه‌یان، ده‌گاته دوو ملیار و نۆسەد و دوو ملیۆن و هەشتسەد و چواردە هه‌زار و چوارسەد و حەفتا و سێ دۆلار. بەو پێیە پشكی وه‌به‌رهێنان لەم كه‌رتەدا پترە لە حەڤدە لەسەدا.
كه‌رتی بازرگانی به پێنجه‌م كه‌رتی كوردستان دێت كه له‌م كابینه‌یه‌دا زۆرترین وه‌به‌رهێنانی تێدا كراوه، قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنانه‌كه‌ی ده‌گاته نۆسەد و سی و نۆ ملیۆن و شەشسەد نەوەد و سێ هه‌زار دۆلار، سەد و یەک پڕۆژه‌ی بازرگانی به‌هۆیه‌وه جێبه‌جێ كراون. كه‌رتی كشتوكاڵ پێنجه‌م كه‌رت بووه له وه‌به‌رهێنان و حەڤدە پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له بواری كشتوكاڵیدا به به‌های پێنجسەد وپێنج ملیۆن و هەشتسەد و پەنجا و سێ هه‌زار دۆلار جێبه‌جێ كراون.
کەرتەکانی فێرکردن، تەندروستی بە سەدان ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانیان تێدا کراوە و کەرتەکانی وەزش و هونەر و بانکداری دەیان ملیۆن دۆلار و لە کەرتەکانی دیکە بە ملیۆنان دۆلار وەبەرهێنان کراوە.
وەبەرهێنان پاڵنەری سەرەکییە لە گەشەپێدانی هەموو وڵاتێک و چاوەڕوان دەکرێ لە ئەگەری بەردەوامبوونی ئارام و سەقامگیری لە کوردستان قەبارەی وەبەرهێنانیش لە داهاتوودا زیاتر ببێت و ژمارەیەکی زیاتری هەلی کار دابین بکرێ و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی کوردستان بەدی بهێنرێت.