سەرۆکى حکوومەت لەگەڵ کونسولی میسر لە هەرێمی كوردستان كۆبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 9/30، مەسرور بارزانى سەرۆکى حکوومەتی هەرێمى کوردستان پێشوازى لە محەمەد حیجازى کونسولى میسر لە هەرێمى کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.

لە دیدارێکدا سەرۆکی حکوومەت سوپاسی کونسولی کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.
کونسولى میسر ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ ئەو پشتیوانییەى لە ماوه‌ی کارکردنیدا لێی کراوە و ستايشىى ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستانی کرد و خواستی وڵاتەکەشی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکوومەتی هەرێم دووپات کردەوە.

ھەواڵی زیاتر