ڕوونکردنەوەیەک لەلایەن لیوا قەهار سابیر عەلکەوە

به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان…

‎ئه‌مڕۆ ڕێكه‌وتی 30ـی ئەیلوولی 2024،    له‌ مزگه‌وتی ره‌شاد موفتی له‌ كاتی به‌رێوه‌چونی پرسه‌ی مامۆستا تۆفیق مه‌نتك كه‌ پرسه‌كه‌ هی عه‌شیره‌تی مه‌نتكه‌ و پرسه‌ی  پارتییه‌كان بوو، له‌و كاته‌دا شاڵاو كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ كه‌ سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتیه‌ هاته‌ پرسه‌كه‌ و به‌خۆی و كۆمه‌ڵێك چه‌كدار كه‌ زیاتر له‌وه‌ ده‌چوو بۆ ئاژاوه‌ هاتبێ نه‌وه‌كو سه‌ردانی پرسه،‌ ئێمه‌ش كه‌ خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك شه‌هیدین و  شه‌هید سابیر عه‌لكه‌ و شه‌هید ڕه‌شید عه‌لكه‌ به‌ ده‌ستی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی شه‌هید كراون، له‌به‌ر ڕێزمان بۆ پرسه‌كه‌مان  سه‌ره‌تا شوێنی دانیشتنیشمان بۆ شاڵاو ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌گه‌لی بوون دیاری كرد، به‌ڵام هه‌ردیاربوو كه‌ ئه‌وان به‌ مه‌به‌ستی ئاژاوه‌ هاتبوون تاوه‌كو ئارامی شاری هه‌ولێر تێك بده‌ن، ئیدی شه‌ڕ و گرژی دروستبو و  شاڵاو و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی بۆ ئاژاوه‌ نانه‌وه‌ ده‌ستیان كرد به‌ ته‌قه‌  کە به‌ داخه‌وه‌ كه‌سێك بریندار بوو، ئێمه‌ وه‌كو بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید سابیر عه‌لكه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نین: هه‌موو كات له‌گه‌ڵ ئه‌من و ئارامی شاری هه‌ولێرداین و شاڵاو كۆسره‌ت و حیزبه‌كه‌ی به‌ مه‌به‌ست ده‌یانه‌وێ ئاژاوه‌ دروست بكه‌ن، ده‌نا باش ده‌زانن تازیه‌كه‌ هی پارتییه‌ و هی بنه‌ماڵه‌ی سابیر عه‌لكه‌یه،‌ چۆن ده‌بێ بچنه‌ پرسه‌كه‌ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان ئاژاوه‌ نه‌بێ، دوو مانگ به‌ر له‌ ئێستا خێزانی شه‌هید سابیر عه‌لكه‌ كۆچی دوایی كرد بۆچی شاڵاو نه‌چووه‌ پرسه‌كه‌ی، به‌ڵام دیاره‌ ده‌زانن له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ له‌ هه‌ولێر شكستێكی گه‌وره‌ چاوه‌رێیان ده‌كا، بۆیه‌ ده‌ستیان داوه‌ته‌ ئاژاوه‌ نانه‌وه‌ و ده‌یانه‌وێ هه‌ولێر وه‌كو زه‌مانی پێش 31ـ ی ئاب   له‌ شه‌ڕ و ئاژاوه‌ و نا ئارامی دابێت .