بە گوژمەی ملیارێك و 413 ملیۆن دینار بڕیاردرا 3 پڕۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە قوشتەپە لە سنووری پارێزگای هەولێر جێبەجێ كرا.

بە گوژمەی ملیارێك و 413 ملیۆن دینار بڕیاردرا 3 پڕۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە كۆمەڵگەی كاوە لە شارۆچكەی قوشتەپە لە سنووری پارێزگای هەولێر جێبەجێ كرا.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاوی كردەوە: بە گوژمەی ملیارێك و 413 ملیۆن دینار، سێ پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە بواری قیرتاوكردن و دانانی كیربستۆن و دروستكردنی شەقام لە كۆمەڵگەی كاوە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی قوشتەپەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر جێبەجێ كران.

پڕۆژەكان بریتی بوون لە:-

قیرتاوکردن و دروستکردنی شەقام لە کۆمەڵگەی کاوە ل قوشتەپە، بە گوژمەی (707،585،000) دینار.

دانانی کێربستۆن لە جووتسایدی کۆمەڵگەی کاوە لە قوشتەپە، بە گوژمەی (292،100،000) دینار.

دروستکردنی شەقام و ئاوەڕۆ لە کۆمەڵگەی کاوە لە قوشتەپە، بە گوژمەی (414،005،000) دینار.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، سەردانی شارۆچكەی قوشتەپەیان كرد و بەردی بناغەی هەشت پڕۆژەی خزمەتگوزارییان لەو سنوورە دانا، سێ لەو پڕۆژانە لە كۆمەڵگەی كاوەن و دەمودەست دەست بە قیرتاوكردنی كۆڵان و شەقامەكان كران.