لە هەڵەبجە شەقامێكی 40 مەتری بەرەو تەواوبوون دەچێت

پرۆژەی دروستکردنی شەقامی 40 مەتریی هەڵەبجە، یەکێکە لەو سەدان پرۆژانەی دروستکرنی شەقام، کە لە ماوەی کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ کراون.
چنوور ناسیح، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەكە، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری گوت: ” پرۆژەکە بە ناوی ڕێگەسازیی شەقامی بەردەم نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە بۆ پزیشکی دادوەرییە؛ درێژیی شەقامەکە هەزار و 450 مەترە، شەقامێکی 40 مەترییە، لەلایەن حکومەتی هەرێم، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان جێبەجێ دەکرێت”.
بەشێك لە دانیشتووانی پارێزگای هەڵەبجە بە دروستکردنی شەقامەکە دڵخۆشن و دەڵێن: “کاتێك سەرۆکوەزیران دێتە شارەکەمان بە دەستێکی پڕەوە دێت و پرۆژە لە گەڕەک و شەقامەکانی شار جێبەجێ دەکرێت؛ هەروەها ئاسانکاریی هاتوچۆمان بۆ دەکات، جوڵەی بازاڕ و هەلی کاریش بەو هۆیەوە زیادی کردووە”.
لە ماوەی کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 53 پرۆژەی دروستکردنی شەقام، بە گوژمەی زیاتر لە 35 ملیار دینار لە پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ کراون.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

ھەواڵی زیاتر