سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان نيگه‌رانیی خۆی لە ڕووداوەکانی ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دەردەبڕێت

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی ئەیلوولی 2024، لە ڕاگەیەندراوێکدا نیگەرانیی خۆی لە هەمبەر پەرەسەندن و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەردەبڕێت و ئاماژەی داوە، بە نیگەرانییەوە لە بە ئامانجگرتنی ئه‌ميندارى گشتيى حزبوڵلاى لوبنانى و ياوه‌رانى دەڕوانین و پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزان و كه‌سوكاریان دەکەین.

ئەمەش دەقی ڕاگەیەندراوەکەیە:

“به‌ نيگه‌رانييه‌كى زۆره‌وه‌ له‌ پێشهاته‌ سه‌ربازييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌ئامانجگرتنى سه‌يد حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌ميندارى گشتيى حيزبوڵڵاى لوبنانى و ياوه‌رانى ده‌ڕوانين. پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزان و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌ين و هاوخه‌ميانين”.

“ئەم پێشهاتانه‌ مەترسییەکی ڕژد لەسەر ئاسایش و سەقامگیريی ناوچەکە دروست دەکەن. هۆشداری دەدەین کە بەردەواميى ئه‌م دۆخه‌ تەنیا کارەسات و ماڵوێرانيی زیاتری بۆ هه‌موو لايه‌ك به‌بێ جياوازى لێ دەکەوێتەوە. بۆیە داوا لە هەمووان دەكه‌ين به‌ دانايى و دانبه‌خۆداگرتن، ڕێگه‌ له‌ تێکچوونی دۆخەکە بگرن و سەقامگیريی ناوچەکە بپارێزن”.

ھەواڵی زیاتر