زیاتر لە حەڤدەهەزار جۆر دەرمان نرخیان بۆ دیاركراوە

ئەژین عەبدوڵا – هه‌ولێر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان، لە ژێر ڕۆشنایی بەرنامەی كابینیە نۆ، یەكێك لە كارە سەرەكییەكانی، یەكخستنەوەی نرخی دەرمان بوو لە هەرێمی كوردستان ئەمەش لەڕێگەی ستیكەرێكی پێشكەوتوو لەسەر پاكەتی دەرمانەكان هەیە.

كڕینی دەرمانی بە ستیکەر، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی KMCA – وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گەرەنتیی سەلامەتی و کاریگەری و بەرزیی کوالیتیی بەرهەمه دەرمانسازییەکان دەدات.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم جەخت دەكاتەوە لە خۆپارێزی و خۆبەدوورگرتن لە کڕینی دەرمانی بێ ستیکەر، چونکە دەرمانی بێ ستیکەر نایاساییە و سەرچاوەی دروستکردن و بەڵگەنامەی راستودروستیی نەزانراوە بەمەش مەترسی لەسەر تەندروستیتان دروست دەکات.
ستیکەری نوێی دەرمان، دڵنیایی دەدات لە بەرزیی کوالیتی، سەلامەتی و کاریگەریی بەرهەمە دەرمانسازی و پزیشکییەکان.
بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ستیکەری نوێی بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان (KMCA) – وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ناوی دەرمان، ناوی کۆمپانیای هاوردەکەر، ژمارەی باج، ژمارەی داواکردن و نرخی دەرمانەکەی تێدایە. بۆ رێگریکردن لە ساختەکاری، لە لای راستی ستیکەرە نوێیەکە موگناتیسێک هەیە کە جۆرێکی تایبەت مەرەکەبی تێدایە و ساختە ناکرێت، لەکاتی نزیکخستنەوەی موگناتیسی تایبەت (لە دەرمانخانەکان هەیە)، رەنگی بۆ سەوز دەگۆڕێت.
هەروەها لەلای چەپی ستیکەرەکە، بارکۆدێک هەیە، لەکاتی سکانکردن بە ئاپی “QR Code Scaner” یان کامێڕای مۆبایل، کۆمەڵێک زانیاری بە سێ زمان “کوردی، ئینگلیزی و عربی” لەسەر ناو، نرخ، وڵاتی سەرچاوگە و باری بەرهەم دەخاتەڕوو.
ڕێكخستنەوە و دانانی نرخی دەرمان لە سایەی ئەو هەوڵانەی كابینەی نۆبووكە یەكێك بوو لە بەرنامە و دروشمەكانی كە چاكسازی و گۆڕانكاری گەورەی كرد لە سێكتەری دەرمان و خزمەتگوزاری تەندروستی.
یەكخستنەوەی نرخی دەرمان لە سەرجەم دەرمانخانەكان، بووەتە مایەی دڵخۆشكردنی هاووڵاتیان، چونكە جاران هاووڵاتیان بۆ گەیشتن بە نرخی ڕاستەقینەی دەرمان دەبوایە چەندین دەرمانخانە بكەن تاوەك بگەن بە نرخەكەی و دڵنیا ببنەوە لەوەی كە بە گران پێیان نەفرۆشراوە، بەڵام لە ڕێگەی ستیكەری نوێوە دودڵییەكان كۆتاییان پێهاتوو ئەمەش بە دەستكەوتێكی دیكەی كابینەی نۆ هەژماردەكرێت كە حكومەتی هەرێم پێشكەشی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانی كرد.

ھەواڵی زیاتر