کابینەی نۆیەم ئاسایشی خۆراکی بەهێز کردووە

وەکوو هەموو کەرتەکانی دیکە، لە پێنج ساڵی ڕابردوودا کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام کاری لەسەر بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراک کردووە.

لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان زۆرترین کاری لەسەر بەهێزکردنی ژێرخانی خۆراک و پیشەسازی و پشتیوانیی بەرهەمی ناوخۆیی کردووە. لەو چوارچێوەیەدا، پرۆژەی دروستکردنی سایلۆ و کۆگای ساردکەرەوەی لە چەند ناوچەیەک جێبەجێ کردووە و مۆڵەتی بە ژمارەیەکی بەرفراوانی کۆمپانیا، کارگە و دروستکردنی خانووی پلاستیکی داوە.

ئەو پرۆژانەی بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووریی جێبەجێ کراون:

پارێزگای هەولێر: بە گوژمەی 21 ملیار دینار پرۆژەی دروستکردنی سایلۆی قوشتەپە جێبەجێ کراوە کە توانای کۆگاکردنی 40.000 تۆن گەنمی هەیە.

پارێزگای سلێمانی: بە گوژمەی 20 ملیار دینار سایلۆی کەلار دروست کراوە کە توانای کۆگاکردنی 40.000 تۆن گەنمی هەیە.

پارێزگای دهۆک: دروستکردنی سایلۆی ڕۆڤیا بە گوژمەی 18 ملیار دینار کە توانای کۆگاکردنی 40.000 تۆن گەنمی هەیە.

پارێزگای هەڵەبجە: سایلۆیەک بە گوژمەی 26 ملیار دینار لە قۆناغی جێبەجێ کردندایە کە توانای کۆگاکردنی 40.000 تۆن گەنمی هەیە.

پێدانی مۆڵەتی کارکردن بە کارگەکان

 لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا، 977 مۆڵەتی کارکردن بە کارگەکان دراوە کە ژمارەی کارگە مۆڵەتپێدراوەکان گەیشتووەتە چوار هەزار و 547 کارگە. هەروەها ئێستا 7.227 کۆمپانیای خۆماڵی و 216 لقی کۆمپانیاکانی بیانی و 358 لقی کۆمپانیاکانی بەغدا لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن کە سەرجەمیان لە 7.801 کۆمپانیا پێک هاتوون.

هەناردەکردنی بەرهەمی خووماڵی

هەروەها لە پێنج ساڵی رابردوودا 30.000 خانووی پلاستیکی دروست کراون کە زیاتر لە سێ هەزار و 800  جووتیار لێی سوودمەند بوون.

لەو ماوەیەدا، شەش هەزار کارگەی بەرهەمەکانی پەتاتە، 11 کارگەی جۆراوجۆر بۆ بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بەکارخراون، ئەمە جگە لەوەی 101 کۆگای ساردکەرەوە دروست کراون کە بەم هەنگاوانە وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابروودا لە 1.8%  بۆ 8% بەرزبووەتەوە و هەرێمی ئێستا هەرێمی کوردستان بەرهەمەکانی: برنج، سماق، تەحین، هەنار، هەنگوین، سێو، پەتاتە، هەناردەی وڵاتی ئیمارات و بازاڕەکانی کەنداو و ئەورووپا دەکات.

ھەواڵی زیاتر